پـۆلیس له باکوری عێراق ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـاری که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 2 که‌س و برینداربوونی 10 که‌سی دیکه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه ڕوویداوه کاتێـک کاروانێـکی پـۆلیس به باشوری شـاره‌که‌دا تێپه‌ڕ ده‌بوو. ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کان له هێزه‌کانی پـۆلیسن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نزیک بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له‌و شـاره نزیکه‌ی 30 که‌س کوژران.
ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه به ڕۆژێـک پاش زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه هات که ناو به‌غدا و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه و به‌هۆیانه‌وه به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژران و زیاتر له 70 که‌سی دیکه برینداربوون.