کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرش له سه‌رانسه‌ری وڵات به لایه‌نی که‌م 55 که‌س کوژراون و زیاتر له 225 که‌سی دیکه برینداربوون.
زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان له به‌غدا بوون که له‌وێ چه‌ندین ته‌قینه‌وه ڕوویانداوه. یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان له گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده بووه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون و 24 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌روه‌ها میلیتانه‌کان له 10 شـار و شـارۆچکه‌ی دیکه هێرشیان کردۆته سه‌ر هێزه گه‌ڕۆکه‌کانی ئاسایش و هه‌روه‌ها ڕێسـتورانتێـک و خوێندنگه‌یه‌ک.
ئه‌م توندوتیژیـیانه دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک دێت که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له به‌رده‌م ئه‌کادیمیای پـۆلیس له به‌غدا ڕوویدا و بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 19 پـۆلیسی نوێ.
به‌ر له‌م هێرشانه به‌غدای پایته‌خت بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بوو ئارامی به‌خۆوه بینی به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی گرژیـیه سیاسیـیه‌کانی نێوان سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و ئه‌ندامه باڵاکانی لیستی عێراقیـیه.
سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وانه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.