به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌ختی عێراقدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون.
یه‌کێـک له ئامانجه‌کانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی تاجی بوو که نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر دوره له باکوری پایته‌خته‌وه، له‌وێدا 10 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 24 که‌سی تریش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـۆلیس له تاجی پـشـکنینیان له‌سه‌ر شـوێنی بۆمبێـکی لاڕێـگادا ده‌کرد له کاتێـکدا که هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ ڕۆشته نێو قه‌ره‌باڵغیـیه‌که و خۆی ته‌قانده‌وه.
جێی باسه پـۆلیس و کارمه‌ندانی ئاسایش بوون به گه‌وره‌ترین ئامانجی یاخیبووان له عێراق له کاتێـکدا که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ کشـانه‌وه‌ی 45 هه‌زار سه‌ربازه‌که‌ی که له عێراقدا ماون.
بڕیاره هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ له عێراق بکشێنه‌وه.
له هه‌فته‌ی ڕابردووشـدا نزیکه‌ی 30 که‌س به‌هۆی هێرشێـکی یاخیبووان له شـاری که‌رکوکی باکوری عێراق کوژران.