کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی سـازدا، ئه‌مه‌ش پاش نۆ مانگ له‌و بنبه‌سته سـیاسیـیه‌ی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی تیایدا هیچ لیسـتێـک نه‌یتوانی به ته‌نها حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی به کابینه نوێـیه‌که‌ی گوت ئه‌و ده‌یه‌وێت سه‌نگی بخاته سه‌ر ئاسایش و په‌ره‌پـێدانی پـیشه‌سـازی و که‌رتی نه‌وت و کوشـتوکاڵ و کاره‌با. گوتیشی هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت کولتوری عێراقی بنیات‌بنێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا باش بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به تێـکڕای ده‌نگ حکومه‌تی نوێی په‌سه‌ندکرد.
په‌رله‌مانتاران 29 وه‌زیریان له کۆی ئه‌و 42 وه‌زیره‌ی کابینه‌ی حکومه‌ته په‌سه‌ندکرد و 13 وه‌زاره‌ته‌که‌ی تر به وه‌کاله‌ت ده‌برێن به‌ڕێوه تا ئه‌و ده‌مه‌ی په‌رله‌مان وه‌زیریان بۆ په‌سه‌ند ده‌کات.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن پـڕکردنه‌وه‌ی هه‌ندێـک پـۆستی وه‌زاری به شێوه‌یه‌کی کاتی ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی خاڵێـک بۆ سه‌قامگیر نه‌بوونی حکومه‌تی نوێ، وه پـێشـبینی ده‌که‌ن ناکۆکی سیاسی زیاتری لێبکه‌وێته‌وه.