کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 26 که‌س کوژراون و زیاتر له 53 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراق و نه‌خۆشـخانه‌کان گوتیان هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به چه‌ند خوله‌کێـک به دوای یه‌کدا ته‌قیونه‌ته‌وه له نزیـک ناوه‌ندی سه‌ره‌کی بانکی بازرگانی عێراق و هه‌روه‌ها ئۆفیسێـکی حکومه‌ت بۆ ده‌رکردنی کارتی ناسـنامه.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا، هێزه‌کانی پـۆلیسی عێراق ڕۆژی شه‌ممه ته‌رمی چه‌ند ژنێـکیان له گه‌ڕه‌کی زه‌یونه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدادا دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕووداوانه پاش ئه‌و شه‌پـۆله توندوتیژیـیه دێن که چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌رانسه‌ری عێراقی گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی 20 که‌س.
هه‌ندێ له به‌رپرسـان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاخیبووان هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و بنبه‌سـته سـیاسیـیه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێ له وڵاته‌که که‌وتۆته‌وه، بقۆزنه‌وه بۆ تێـکدانی ئه‌و باشـبوونه ئاسایشـیـیه‌ی که له‌و یه‌ک دوو سـاڵه‌ی دوایـیدا به‌ده‌سـت‌هاتوون.