به لانی که‌م 50 که‌س کوژراون له دوو هێرشی خۆکوژی به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی شـاری که‌ربه‌لای پـیرۆزی شیعه‌کان له عێراق.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کان له دوو ناوچه‌ی جودا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕوویاندا له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی کۆده‌بوونه‌وه بۆ به‌شـداریکردن له ڕێوڕه‌سـمی سـاڵانه‌ی چله‌ی ئیمام حسین. به لانی که‌م 150 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی هه‌واڵه‌که که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشـانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی خۆکوژی به ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی له به‌رده‌م باره‌گایه‌کی پـۆلیس له ناوه‌ندی پارێزگای دیاله ڕوویداوه و له‌ویش 3 که‌س کوژراون و 30 که‌سی دیکه برینداربوون.