سه‌دان هه‌زار له لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له باشوری عێراق ڕێپـێوانێـکیان سـازکرد به بۆنه‌ی 9 هه‌مین سـاڵیادی هێرشی به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر عێراق.
خۆپـیشـانده‌ران که ژماره‌یه‌کیان له پارێزگاکانی دیکه‌ی وڵاته‌که‌وه هاتبوون، له ناوه‌ندی شـاری به‌سره گردبوونه‌وه و ئاڵای عێراق و وێنه‌کانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در و محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌دری باوکیان به‌رزکردبووه‌وه.
خۆپـیشـانده‌ران دوای چاکسـازی و نه‌هێشـتنی گه‌ندڵی و بێـکاری و کێشه‌ی نیشته‌جێ و به‌ردانی ده‌سـتگیرکراوانیان کرد.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:17 خوله‌كه.