کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م ئه‌کادیمیای پـۆلیس له به‌غدا به لایه‌نی که‌م 18 که‌س کوژراون و 26 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی ته‌قاندۆته‌وه له‌و ده‌مه‌ی ژماره‌یه‌ک پـۆلیسی نوێ له ئاکادیمیاکه ده‌هاتنه ده‌رێ.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن هه‌موو کوژراوه‌کان پـۆلیس بوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.