دوا لیوای جه‌نگاوه‌ری ئه‌مه‌ریکا وه‌ک چۆن له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباماوه کاتی کشـانه‌وه‌ی له عێراق بۆ دیارکرابوو ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی 31 ی مانگی هه‌شت نزیک ده‌بێته‌وه که ڕۆژی کۆتایی‌هێنانه به کرده‌وه جه‌نگیـیه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ و که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مه‌ریکایی دیمه‌نه‌کانی کشانه‌وه‌ی هێزی دووی پـیاده‌ی لیوای جه‌نگاوه‌ری 4 ی ئه‌مه‌ریکای له عێراق نیشـان دا. دوایـین ماشێنه‌کانی ئه‌و هێزه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ره‌و کوێت عێراقیان جێهێشت.
به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌راه‌تی ده‌ڵێن ئه‌رکه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کۆتایی پـێنه‌هاتووه. یه‌که‌ی جه‌نگاوه‌ری بچوکتر هێشـتا ماونه‌ته‌وه که نزیکه‌ی 6 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن و بڕیاره تا کۆتایی ئه‌م مانگه عێراق جێبهێڵن.
پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه نزیکه‌ی 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هێزێـک بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کان له عێراق ده‌مێننه‌وه. ئه‌م هێزه سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازه عێراقیـیه‌کان و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژه تێرۆر.
جێی ئاماژه پـێکردنه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ زیاتر له 7 سـاڵه ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکریـیان له عێراقدا ئه‌نجامداوه له‌وه‌ته‌ی پـرۆسه‌ی ئازادی عێراق له لایه‌ن سه‌رۆکی پـێشوو جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌سـتیپـێـکرد.