ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه دوایـین کاروانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی عێراقیان جێـهێشت و خۆیان به وڵاتی کوه‌یتدا کرد.
کاتژمێر 7:38 ی به‌یانی به کاتی عێراق ژماره‌یه‌ک ماشێنی له‌شـکری به چه‌ند سه‌د سه‌ربازێـکه‌وه سـنووریان په‌ڕانده‌وه و له‌و وڵاته ده‌رچوون. ئێسـتا ته‌نها نزیکه‌ی 200 سه‌رباز له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ماونه‌ته‌وه.
به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆتایی به نزیکه‌ی 9 سـاڵ له شه‌ڕی عێراق دێت که تیایدا نزیکه‌ی 4500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و به ده‌یان هه‌زار عێراقیش گیانیان له‌ده‌سـتدا و به سه‌دان ملیار دۆلاریش خه‌رج کران.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌که ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له‌و وڵاته گه‌یشـته زیاتر له 170 هه‌زار سه‌رباز و زیاتر له 500 بنکه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی کرانه‌وه. هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه ته‌نها که‌متر له 3 هه‌زار سه‌رباز مابوونه‌وه.
شه‌ڕه‌که له سـاڵی 2003 بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن به‌رپابوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵگریـیانه‌ی ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد ڕژێمی سه‌دام حسێن هه‌موو چه‌که کۆمه‌ڵ‌کوژه‌کانی له‌ناونه‌بردووه. هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه به توندی نکوڵیـیان له ناوه‌رۆکی ئه‌و ڕاپـۆرتانه ده‌کرد، به‌ڵام مێژووی ڕژێمی سه‌دام حسێن له شـاردنه‌وه‌ی ڕاستیـیه‌کان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی متمانه پـێی و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که و خه‌ڵکی خۆی و هه‌وڵی چه‌ندان وڵات بۆ لابردنی گه‌مارۆی ئابوری له‌سه‌ری، هۆکاری سه‌ره‌کی بوون بۆ شه‌ڕه‌که که ناوی لێ‌نرا " شه‌ڕی ئازادی عێراق."