کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه 2 بۆمب له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م بوونه‌ته مایه‌ی کوژارنی 3 که‌س و برینداربوونی 6 که‌سی دیکه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک له بۆمبه‌کان له بازاڕێـکی گه‌ڕه‌کی زه‌عفه‌رانیـیه ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وی دیکه‌یان له چه‌ند کۆڵانێـک دور له ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌که‌م ته‌قیوه‌ته‌وه و هێزێـکی پـۆلیس پـێـکراوه‌ته ئامانج.
هاوکات به سه‌دان عێراقی له چه‌ند شـارێـکی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان سـازکردووه له دژی گه‌نده‌ڵی و که‌می خزمه‌تگوزاریـیه سه‌ره‌کیـیه‌کان و ئه‌لیکتریک و خۆراک.
خۆپـیشـاندانه‌کان له فه‌لـلوجه و گه‌ڕه‌کی سه‌دری شیعه‌نشینی به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی عێراق کراون.