له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێـک و هه‌روه‌ها ته‌قه‌کردن له عێراق به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون و زیاتر له 20 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌م هێرشـانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌شێـکه له‌و شه‌پـۆله توندوتیژیـیه‌ی بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی له باری ئاسایشی ئه‌و وڵاته هاوکاتی ئه‌وه‌ی دوا هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆیان ئاماده ده‌که‌ن له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له عێراق بکشێنه‌وه.
پـۆلیس ده‌ڵێت 3 که‌س کوژراون که یه‌کێـکیان ئه‌فسه‌ری پـۆلیس بووه کاتێـک له ناوه‌ندی به‌غدا بۆمبێـک به پاسێـکی بچوکدا ته‌قیوه‌ته‌وه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبێـکی دیکه‌ی لاڕێ هه‌ر له به‌غدای پایته‌ختدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌ویش بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 3 که‌سی دیکه.
له لایه‌کی دیکه‌وه پـۆلیس ده‌ڵێت له پارێزگای بابلی باشوری به‌غدا و له به‌رده‌می مزگه‌وتێـکدا 3 که‌سی سووننه کوژراون کاتێـک له نوێژی به‌یانی لێـبوونه‌ته‌وه و هاتوونه‌ته ده‌رێ و له ئۆتۆمبیلێـکه‌وه ته‌قه‌یان لێـکراوه.
له شـاری موسڵی باکوری وڵاته‌که‌ش، کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشـیان کردۆته سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنین و سه‌ربازێـکی عێراقیـیان کوشتووه.