له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی جوته بۆمبێـک له به‌غدا که وه‌ها پـێـده‌چێت به هه‌ماهه‌نگی کرابن 5 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شـکری ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆمبێـکی لاڕی له گه‌ڕه‌کی ئه‌عزه‌میـیه‌ی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش گه‌یشـتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که بۆمبی دووه‌م ته‌قیوه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 ئه‌فسه‌ر و 3 سه‌رباز و برینداربوونی نزیکه‌ی 10 که‌سی دیکه.
ئه‌م توندوتیژیـیه له کاتێـکدا دێت که ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و عێراقی نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به توانایی وڵاته‌که له کۆنتڕۆڵکردنی باری ئاسایش له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی ئه‌مسـاڵدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسـی له زاری جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمیـیه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باری ئاسایشی وڵاته‌که باشتر ده‌بێت. گوتووشیه‌تی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه کێشه‌ی لێـده‌که‌وێته‌وه نه‌ک چاره‌سه‌ر.