کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار 22 پـیاوی شیعه‌یان کوشـتووه له‌و ده‌مه‌ی له ڕێی پارێزگای ئه‌نباره‌وه به‌ره‌و سوریا ده‌ڕۆیشتن تاوه‌کو سه‌ردانی شوێنێـکی پـێرۆزی شیعه له‌و وڵاته‌دا بکه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان گوتیان چه‌کداره‌کان جلوبه‌رگی پـۆلیس و سه‌ربازیان له‌به‌ردا بووه و خاڵێـکی پـشـکنینی هاوشێوه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشـیان له‌سه‌ر ڕێـگایه‌کی ئه‌نبار داناوه و پاشـان پاسێـکیان ڕاگرتووه و داوایان له ژن و منداڵه‌کانی ناوی کردووه بێنه خواره‌وه و دواتر 22 پـیاوی ناو پاسه‌که‌یان کوشـتووه که هه‌ر هه‌موویان شیعه ئاینزابوون.
سه‌رنشینانی پاسه‌که نیازیان هه‌بوو له شـاری که‌ربه‌لای باشوری عێراقه‌وه به‌ره‌و مه‌زارێـکی پـێرۆزی شیعه‌کان له سوریا بڕۆن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زۆر جار ئه‌و شیعانه‌ی له عێراقدا ده‌چنه سه‌ردانی شوێنه پـیرۆزه‌کانیان ده‌بنه ئامانجی یاخیبوانی سووننه. هه‌ر مانگی حه‌وت له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ده‌می گردبوونه‌وه‌ی هه‌زاران که‌س له ڕێوڕه‌سمێـکی ئاینیدا له که‌ربه‌لا چه‌ندین شیعه کوژران.