کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دوو هێرشی جودادا چه‌کداران ته‌قه‌یان له‌و شیعه ئاینزایانه کردووه که بۆ سه‌ردانی شوێنه پـیرۆزه‌کان به‌ڕێـکه‌وتبوون.
ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له نزیـک شـارۆچکه‌ی تارمیـیه له باکوری به‌غدا دوو ئۆتۆمبیل ڕێگه‌یان له پاسێـک گرتووه که له به‌غداوه که‌سانی شیعه ئاینزای هه‌ڵگرتبوو به‌ره‌و شـاری سامه‌ڕا بۆ سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌لعه‌سکه‌ری. پاشـان نزیکه‌ی 7 چه‌کدار ته‌قه‌یان لێـکردوون و له ئاکامدا 5 که‌س لێ‌کوژراون و 6 که‌سی دیکه برینداربوون.
له هێرشێـکی دیکه‌دا له باشوری به‌غدا هێرش کراوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵێـک شیعه ئاینزای که به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێـکه‌وتبوون و له ئاکامدا 2 که‌سیان لێـکوژراوه و 6 ی دیکه‌یان لێـبرینداربووه.