له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له شـاری موسڵی باکوری عێراق که وا پـێـده‌چێت به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام درابن 6 که‌س کوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه پـۆلیس و کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر جاده‌یه‌کی پـڕ جموجۆڵ له نزیک باڵه‌خانه‌ی حکومه‌تی ڕوویان داوه. ده‌شڵێن له ته‌قینه‌وه‌کاندا به لانی که‌م 55 که‌س برینداربوون.
هاوکات کاره‌بده‌سـتانی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له گوندێـکی نزیـک تکریت که 130 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غداوه دوره هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی مامۆسـتایه‌ک و خۆی و 4 ئه‌ندامی خانه‌واده‌که‌یان کوشـتووه که سیانیان منداڵن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی موسڵ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:24 خوله‌كه.