له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب به لوله‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له باشوری عێراقدا، ئاگر له لوله نه‌وته‌کان به‌ربوو و بوو به مایه‌ی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی.
به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له دره‌نگانێکی دوێنێ هه‌ینی له کێڵگه‌ی نه‌وتی " ڕومه‌یله " له نزیک شاری به‌سره‌ی به‌نده‌ری له باشوری عێراق ڕوویدا .
شایانی باسه کێڵگه‌ی نه‌وتی ڕومه‌یله له لایه‌ن کۆمپانیای BP به‌ریتانی و کۆمپانیای CNCP چینیه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت.