سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌زیری ده‌ره‌وه مه‌نوچه‌هر موته‌کی له‌سه‌رکار لادا کاتێک موته‌کی به سه‌ردانێکی ره‌سمی له وڵاتی سێنێگال بو.
دووشه‌ممه، به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد موته‌کی له سه‌رکارلادا و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی سه‌رۆکی ئاژانسی وه‌زه‌ی ناو‌کی بۆ ماوه‌ی کاتی له جێگای ئه‌و دانا.
ئاژانسی نیمچه ڕه‌سمی'مهر' ڕایگه‌یاند که به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد نامه‌یه‌کیشی بۆ مۆتکی ناردبو وه تێدا سوپاسی ئه‌وی کردبو له‌به‌ر خزمه‌ته‌کانی.
ساڵحی که‌سێکی زۆر نیزیکی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده.
له یه‌ک ساڵی ڕابردوو، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ڕاپۆرتیان داب‌و سه‌باره‌ت به جیاوازی ڕا نێوان مۆتکی و یاسادانه‌ران که ده‌ڵێن موتکی ئه‌وه‌نده به توانا نه بووه که بتوانێت ئێران له ئاستی ناونه‌ته‌وه‌یی به پێش بخات.