Accessibility links

ملیتانەکانی شیعەی سەر بە ئیران لە عێڕاق دەڵێن ئەوان بە خەریکن شەڕی ئازاد کردنی تەل عفەر بکەن


ئەبو مەهدی ئەل موهەندیس جیگری سەرۆکی ڕێکخراوی شیعەی حەشدی شەعبی

ئەبو مەهدی ئەل موهەندیس جیگری سەرۆکی ڕێکخراوی شیعەی حەشدی شەعبی

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس ، حکومەتی عێڕاق و ریبەرانی باڵای میلیشای شیعە دەڵێن تەنیا یەکەکانی لەشکری عێڕاق دەچنە نێو ئەل ئەعفەر، کە سەردەمێک شیعەکان تێیدا باڵا دەست بوون بەڵام ئێستا تورکمانەکانی سونی باڵا دەستن، واتا کەمێنەیەک کە پێوەندی کولتوری و مێژووییان لە لای باکوورەوە بە تورکیا هەیە.

بەڵام هێندێک لە یەکەکانی هەرە خاوەن هێزی ملیشاکان، و فەرماندەکانی گۆڕەپان و ئەندامانیان کە هەموویان ئێران بە هێزی کردوون، جۆرێکی دیکە باس دەکەن.

جەعفەر ئەل حوسێن، وتەبێژی گوردانی حیزب ئەڵای عێڕاق، گوتی ئەوو یەکەکانی شیعە پوشتەکراو بە چەکی ئێرانن کە پێشەنگ دەبن توندڕەوانی داعش لە تەل عفەر وەدەرنێن.

ئەو گوتی، "ئێرانییەکان لە گەڵ ئێمەن" و گوتیشی تاران پشتیوانی ڕاستەوخۆ لە ئەو ملیشیایانە دەکات کە دابین کردنی ستراتژی لە لایەن فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئیران، قاسم سولەیمانیش دەگرێتەوە، ئەو کەسەی بەرپرسی دەسەڵاتی هیلالی شیعە لە تاران ڕا بۆ بەیرووتە.

ئەو گوتی، "کرداری ئێمە و گوردانەکانی بەدر(شیعەی عێڕاق) دەورەدانی تەل ئەعفەر لە لای خۆرهەڵاتڕایە. پاشان ئێمە هێرش دەکەین." گوتیشی قاسم سولەیمانی سێ ڕۆژ لە مەو پێش سەردانی شوێنی ئەوانی کردووە.

ئەو ڕوانگەیە کەمینەی سونی عێڕاق و هەروەها هێندێک کاربەدەستی لە شکر و حکومەتی بە ڕێبەری شیعە نیگەران دەکات، ئەوانەی نیگەرانن کە میلیشیاکان بۆی هەیە ڕۆژێک لە عێراق خاوەن دەسەڵات بن وەک سوپای پاسداران لە ئێران و گرووپی حیزب ئەلا لە لوبنان هەیانە.

XS
SM
MD
LG