Accessibility links

مه‌ترسی هێزه‌ چه‌کدار و ئه‌منیه‌تی یه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ هه‌ریمی کوردستان

  • Salah Piroty

Salah Bayazidi سه‌لاح بایه‌زیدی

Salah Bayazidi سه‌لاح بایه‌زیدی

پلێنۆمی کۆمه‌ڵه‌ پێی له‌ سه‌ر پرسی "ڕۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری" داده‌گرێت و ئه‌و مه‌ترسی یه‌ش که‌ گۆڕانی ناوچه‌که‌ ده‌نگی کورد له‌ کوردستانی ئێران هه‌روا له‌ په‌راوێز بخات.

ماوه‌یه‌ک له‌ مه‌وپێش پلێنۆمی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کورستانی ئیران پێک هات و دۆخی ناوچه‌، ئیران و کورستان هاته‌ به‌ر باس. له‌ به‌شێکی ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمه‌ڵه‌ دا هاتووه‌:

"باس له‌ جم و جۆڵی زۆرتری هێزه‌ چه‌کدار و ئه‌منییه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌ بیانووی شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ داعش له‌ عێڕاق به‌ گشتی و له‌ هه‌ریمی کوردستان به‌ تایبه‌تی کرا و هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌لات و له‌ وانه‌ کۆمه‌ڵه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی دانیشتووی هه‌ریمیش وه‌کوو مه‌ترسییه‌کی جیددی هه‌ڵسه‌نگێندرا."

له‌ ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا، کاک سه‌لاح بایزیدی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ له‌ ئه‌م وتووێژه‌دا زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌ شی ده‌کاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG