Accessibility links

حکومه‌تی هه‌ریم و پرسی کورد له‌ کوردستانی ئێران

  • Salah Piroty

 پارڵمانی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان

پارڵمانی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان

به‌ له‌ به‌رچاو گرنتی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ریکخراوه‌کانی کوردستانی ئیران له‌ باشووری کوردستانن، و له‌ هه‌مان کات دا حکومه‌تی هه‌ریم پیوه‌ندیکی نزیکی له‌ گه‌ل کۆماری ئیسلامی هه‌یه‌ ئایا حکومه‌تی هه‌ریم ده‌توانێت نیو بژێک بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ کوردستانی ئێران بێت؟

له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ: جه‌عفه‌ر حامیدی، دوکتور سارن ئازه‌ر

له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ: جه‌عفه‌ر حامیدی، دوکتور سارن ئازه‌ر

کورد له‌ کوردستانی باشوور به‌ ئازادی گه‌یشتوه‌ و ساڵانیکه‌ حکومه‌تی خۆی دامه‌زراندوه‌. به‌لام کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌وه‌تا هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای خه‌باتێکی سه‌خت و خوێناوی هه‌روا له‌ ژیر سه‌رکوت دایه‌ و هیچ ئاسۆیه‌ک نیه‌ که‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ دان به‌ مافه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان دابهێنێت.

به‌ له‌ به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕاستیه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌ریم پێوه‌ندیکی نزیکی له‌ گه‌ل کۆماری ئیسلامی هه‌یه‌، ئایا تا ئێستا حکومه‌تی هه‌ریم هه‌ویستوویه‌تی نێوبژی بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ کوردستانی ئێران بکات یان داخوا توانای ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ری یه‌ی هه‌یه‌!؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی ئه‌و مێزگرده‌یه‌ که‌ کاک جه‌عفه‌ر حامیدی ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ری حیزبی دێمۆکڕات و ماموستا له‌ زانکۆی نۆڕوێژ، و دوکتور سارن ئازه‌ر به‌رپرسی کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کانادا تاو و توێ ده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG