به پێی ده‌زگای ڕاگه‌یانده‌نی ئێران، هێزه‌کانی ئاسایش پیاوێکیان ده‌ستگیر کردووه که هه‌ۆڵی دابوو فڕۆکه‌یه‌کی ئێرای له ڕێگای چونی بۆ سوریا به‌فڕێنێت.
یه‌کشه‌ممه، ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان گوتیان پیاوه‌که، که هێشتا ناوی ئاشکرا نه‌کراوه له ناو فڕۆکه‌یه‌کی هێلی ئاسمانی ئێران بوو ئیدعای کردبوو بۆمبی پێ یه. کاربه‌ده‌ستان کابرایان له ناو فڕۆکه دا ده‌ستگیر کردبوو به‌ماوه‌یه‌کی کورت پێش ئه‌وه‌ی فرۆکه‌که بنیشێت. وته بێژیکی هێلی ئاسمانی ڕایگه‌یاند وادیاره پیاوه‌که له بواری ده‌رونیه‌وه سه‌قامگیر نه‌بو.
له‌و روداوه‌دا، که‌س زیانی پێ نه‌گه‌ێشت وهێچ ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو فڕۆکه‌که‌دا نه‌دوزرابۆوه
سوپای پاسدارانی شۆره‌ش له بلاوکراویه‌ک دا گوتی ئه‌وه‌ی که به نیازی ره‌فانده‌نکه‌یه
پێوه‌ندی به کۆمه‌ڵانئ ده‌ژ به شۆرش هه‌یه.