Accessibility links

حەسەن ڕوحانی ئایندەی سیاسی خۆی دەخاتەبەر مەترسیـیەوە


حەسەن روحانی سەرۆکی ئێرانی ئایندەی سیاسی خۆی خستە بەر مەترسیەوە بە هۆی کەمێک واڵاکردنی وڵاتەکەی بە رووی جیهانی دەرەوەدا و هەروەها زاڵبوون بە سەر ئۆپۆزسیۆنی توندڕەوانی وڵات، ئەمەش لە پێناو مسۆگەرکردنی ئەو سەودا ئەتۆمیە مێژوییەی لەگەڵ زلهێزانی جیهانی دەستبەری کرد لە بەرامبەر خاوکردنەوەی گەمارۆ ئابوریەکانی بەرسەر تاراندا سەپیندرابوون کە ئەو وڵاتەی لە ڕووی ئابوریەوە ئیفلیج کردبوو.

حەسەن روحانی لە ماوەیەکی کورتدا بۆی ئاشکرا دەبێت کە ئایا ئەو سەودا ئەتۆمیە بەس دەبێت بۆ ئەوەی ئێرانیەکانبە سەرۆک هەڵیببژێرنەوە.

جێی ئاماژەیە حەسەن روحانی تەمەن 68 ساڵ و سەرۆکی هەنوکەی ئێران و کەسایەتی میانڕەو لە نێو سیستمی سیاسی ئێرانیدا، لە دەنگدانی سەرۆکایەتی سبەی هەینیدا ئەو مێژووەی یاوەر و پشتیوانی دەبێت.

لە ساڵی 1981 وە هیچ سەرۆکێکی ئێرانی لە خولی دووهەمی سەرۆکایەتیدا شکستی نەهێناوە ، واتا بۆ دووەم جار بە سەرۆکی ئێران هەڵبژێردراوەتەوە . شیکارانی سیاسی و ئامارە کەمەکانی راپرسیەکانی لە بەردەستدا هەن ئاماژەی ئەوە دەکەن حەسەن روحانی لە پێشەوەی سەرجەم ئەو 4 کاندیدەیە کە کێبڕکی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەکەن.

XS
SM
MD
LG