وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵنێری ته‌سنیم ڕایگه‌یاند که 68 هه‌زار ژووری وانه وتنه‌وه له خوێندنگاکانی ئێران له مه‌ترسی ڕووخاندان. فه‌خره‌دین ئاشتیانی، وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ چاکسازی ئه‌م ژوورانه و ستاندارد کردنی خویندنگاکان له بواری ئه‌منیه‌وه 18 هه‌زار ملیارد تمه‌ن واته نزیک به 6 ملیارد دۆلار پاره پێویسته.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که بێ وه‌رگرتنی یارمه‌تی له خێرخوازان، حکومه‌ت ناتوانێت به ته‌نیا ئه‌م کێشه‌یه ته‌نانه‌ت له درێژخایه‌ندا چاره‌سه‌ر بکات. ئاشتیانی ده‌ڵێت له سه‌رده‌می چالاک بوونی ئه‌و خێرخوازانه‌ی له کاری درووست‌کردنی خوێندنگای گشتی بۆ منداڵانن، 108 هه‌زار و 465 ژووری خوێندن له هه‌ر سێ خولی سه‌ره‌تایی، مام‌ناوه‌ندی و کۆتایی له ئێران درووست بووه.
به پێی ئه‌م قسانه، له چوار ساڵی ڕابردوودا، له 35 هه‌زار ژووری خوێندنێک که له ئێران درووست بووه، 13 هه‌زار و 542 ژووری له لایه‌ن خێرخوازانه‌وه درووست بوون که ده‌کاته نزیک به 40 له 100 ژووره نوێکانی خوێندن له‌م چوار ساڵه‌دا.
زیاترین ژووری خوێندنی له مه‌ترسی ڕووخان له ئێران له پارێزگاکانی به‌لووچستان، کوردستان، ئیلام، کرمانشان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایی هه‌ڵکه‌وتوون. ئه‌م ڕێژه زۆ‌ره‌ی ژووره نائیستاندارده‌کان له‌و پارێزگانه‌ی کورد و به‌لووچی تێدا ده‌ژین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خێرخوازانی کورد و به‌لووچ له‌م بواره‌دا زۆر چالاک نه‌بوون یان ئه‌مه ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی به به‌رنامه‌ی کۆماری ئیسلامی دژی گه‌لانی کورد و به‌لووچه له ئێران؟
بۆ باس له سه‌ر ئه‌م مژاره، میوانداری به‌ڕێز حه‌سه‌ن ساڵحزاده، مامۆستای پێشووی قۆتابخانه له کوردستانی ئێران ده‌که‌ین که ئێستا دانیشتووی فه‌ره‌نسایه.