وه‌ک عەلی ئەزغەر ئەحمەدی سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران گوتویەتی لە ماوەی دیاریکراو بۆ ناونووسکردنی ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کاندید بکەن، 1636 کەس ناویان تۆمارکردووە، لەوانە 137 کەسیان خانمانن، بەڵام بە پـێی دەستوری ئێران تەنیا پـیاوانی سیاسی (ڕجال سیاسی) دەتوانن خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کاندید بکەن. هەروەها نزیک به سی که‌س له‌وانه‌ی خۆیان ناونووس کردوه که‌سایه‌تی ناسراوی ئێرانین و سه‌رجه‌م ئه‌وانی‌تر نه‌ناسراون.
مەحمود ئەحمەدی‌نەژاد، سەرۆکی پـێشووی ئێران، یه‌ک له‌وانه‌یه ناوی خۆی نووسیوه و هەر لە کاتی ناونووسی بە پەیامنێرانی گوت هێشتا لەسەر بەڵێنەکەی خۆیەتی بۆ خامەنەیی کە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کاندید نەکاتەوە و گوتی" دووبارەی دەکەمەوە من لەسەر بەڵێنەکەی خۆمم و بوونم لێرە و خۆ تۆمارکردنم تەنها بۆ پشـتیوانیکردنە لە بەڕێز بەقایی."
حەمید بەقاییش که لە ساڵی 2009 وە هەتا ساڵی 2013 جێگری ئەحمەدی‌نەژاد بوو یه‌کیکی تر له‌وانه‌یه ناوی خۆی تۆمار کردوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان. پێشتر ئەحمەدی‌نەژاد ڕایگەیاند نیازی نیـیە خۆی کاندید بکات، بەڵام گوتی پشـتیوانی لە حەمید بەقایی دەکات وەک باشترین کاندید. جێی ئاماژەیە لە کۆنگرەکە حەمید بەقایی لەگەڵدا بوو.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێران، مەلای کۆنەپارێز و نزیک لە ڕێبەری باڵا، ئێبراهیم ڕەیسی، باقر قالیباف، شاره‌داری تاران و فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران و موحه‌مه‌دی غه‌ره‌زی وه‌زیری پێشووی ته‌له‌فون له که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی ترن که ناوی خۆیان بۆ سه‌رۆک کۆماری تۆمارکردوه.
بۆ باس له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئێران و لێکوڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌گه‌ری به‌شداری یان به‌شداری نه‌کردنی کورد له ئێران‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌ماڵ نه‌جاری، ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی فه‌ره‌نسه وتووێژمان کردوه.