ڕێکخراوی جوادیی خوازی ئێتا که نزیک به 40 ساڵه بۆ سه‌ربه‌خۆکردنی ناوچه‌ی باسک که له نێوان دوو وڵاتی سپانیا و فه‌ڕانسه‌دا هه‌ڵکه‌وتووه، خه‌باتی چه‌کداری ده‌کرد ئیمڕۆ به فه‌رمی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی خۆی له ڕێگای ڕێکخراوێکی ئاشتی خوازی باسکه‌وه ته‌سلیمی به‌رپرسانی دادوه‌ری ناوچه‌ی باسکی فه‌ڕانسه کرد.
ئێتا دواین ڕێکخراوی شۆڕشگیری بوو که له ئه‌رووپا بۆ ده‌ستبه‌رکردنی مافی سه‌ربه‌خۆیی به شێوازێکی چه‌کداری خه‌باتی ده‌کرد و به دانانی چه‌ک له لایه‌ن ئه‌م ڕێکخراوه‌یه وه‌رزی خه‌باتی چه‌کداری بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ئه‌رووپا کۆتایی پێ هات.
پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی ئێتا به مانای شکست هێنانی خه‌باتی چه‌کداری بۆ سه‌ربه‌خۆیی له وڵاتانی ئه‌رووپایی دایه یان هه‌ل و مه‌رجی ئێستای ئه‌رووپا و ئاستی پێشکه‌وتوویی وڵاتانی ئه‌رووپایی ئێتای ناچار کرد شێوازی خه‌باتی خۆی بگۆڕێت؟
گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه‌ی کوردی کوردستانی ئێران چۆن ده‌توانێت له ئه‌زموونی ئێتا که‌ڵک وه‌ربگرێت و چه‌ند چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له دواڕۆژدا ڕه‌وشی سیاسی و ڕاده‌ی پێشکه‌وتوویی له ئێران و وڵاتانی تری ناوچه‌که به ئه‌و ڕاده‌یه بگات که گه‌لی کورد چی تر بۆ به‌رگری کردن له خۆی پێویستی به خه‌باتی چه‌کداری نه‌بێت.
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م باسه میوانداری به‌ڕێز ڕه‌زا که‌عبی، جێگری سکرتێڕی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وتووێژمان کردووه.