Accessibility links

د.خالید ته‌وه‌کۆلی: ئه‌گه‌ر هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر سوریا له‌مه نه‌ترازێت کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی له سه‌ر هاوسه‌نگی هێزه‌کان له‌و وڵاته نابێت

  • شاهێد عەلەوی

هێرشی مووشه‌کی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی ئاسمانی سوریا کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه‌. ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ناسرێن به‌ گشتی پشتگیریان له‌ هێرشه‌که‌ کرد و ده‌ستخۆشیان له‌ ئه‌مه‌ریکا کرد. ئه‌مه‌ریکاش ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک به‌ بۆمبارانی کیمیایی وڵاتیانی مه‌ده‌نی له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بوو.

ڕووسیا، ئێران و بولوڤیا سێ له‌ ئه‌و وڵاتانه‌ بوون که‌ سه‌رکۆنه‌ی ئه‌م هێرشه‌یان کرد. بولوڤیا که‌ ئه‌ندامی کاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌ داوای کردووه‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ پێک بێنێت. ڕووسیاش ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌م هێرشه‌ ژێرپێنانی یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و له‌ کاردانه‌وه‌دا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوکارییه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی دژه‌ تێرۆر له‌ سوریا له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌گرێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ئه‌م هێڕشه‌ ڕه‌وشی ئێستای سوریا ئاڵۆزتر ده‌کات و ده‌بێته‌ هۆی به‌تواناکردنی ئه‌و تێرۆرستانه‌ی حکومه‌تی سوریا له‌ دژییان شه‌ڕ ده‌کات. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا ئه‌م هێرشه‌ ده‌توانێت هاوسه‌نگی هێزه‌کان له‌ شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا بگۆڕێت. چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ڕاده‌ و شێوه‌ی به‌شداری ئێران له‌ شه‌ڕی سوریادا دوای ئه‌م هێرشه‌ بگۆڕدرێت.

بۆ تاو و تۆکردنی ئه‌م باسه‌ میوانداری به‌ڕێز دوکتور خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس و لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی شاری سه‌قز له‌ کوردستانی ئێرانمان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG