به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمی نه‌ورۆز له هه‌ندێک له شاره‌کان و گونده‌کانی کوردستانی ئێران به شێوازێکی تایبه‌ت و به هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک نیشانه که به تایبه‌تمه‌ندی نه‌ورۆز بۆ کورده‌کان وه‌ک چه‌ژنێکی نه‌ته‌وه‌یی ئاماژه ده‌دات ده‌بێت چۆن شرۆڤه بکرێت.
ئایا به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمه‌کانی نه‌ورۆز ڕێگایه‌که بۆ کورده‌کان له ئێران بۆ تیشک خستنه سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی تایبه‌تی خۆیان و شێوه‌یه‌که بۆ نیشاندانی هه‌ستی سیاسی و ئیراده‌ی ئه‌وان بۆ به‌رخودان، یان کۆبوونه‌وه‌کانی نه‌ورۆز ده‌بێت ته‌نیا وه‌ک جه‌ژنێکی کولتوری و ڕێزگرتن له گۆڕینی وه‌رز چاوی لێبکرێت.
ئاماده‌بوونی به‌رچاوی ژنان له ئه‌م جێژنه گشتییانه‌دا به مانای هه‌نگاوێک به‌ره‌وپێشه بۆ ژنانی کورد و ئاماده‌بوونی ئاسانتری ئه‌وان له کۆمه‌ڵگادا یان ئه‌مه ته‌نیا درێژه‌ی سونه‌تێکه و هیچ په‌یوه‌ندی قه‌بووڵکردنی مافه‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا نیه.
به‌ستنی جامانه یان نیشاندانی به شێوازه‌کانی تر و هه‌روها هه‌ڵدانی ئاڵای کوردستان له هه‌ندێک له ئه‌م کۆڕانه‌دا چه‌ند په‌یوه‌ندی هه‌یه به داواکاری چالاکانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له کۆمه‌ڵگای کوردی له ناوخۆ و چه‌ند به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و دابڕانه له نێوان ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵات دا که‌م بۆته‌وه.
له وتووێژ له گه‌ڵ سارا محه‌مه‌دی، پاریزه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی کوردی دانیشتووی بلژیک، ئه‌م باسانه‌مان هورووژاندووه.