نه‌ورۆز یه‌ک له ئه‌و جێژنانه‌یه که هه‌ندێک له نه‌ته‌وه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوازێکی مێژوویی ڕێزی لێده‌گرن. کورد و ئێرانی و هه‌ندێک له نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فغانستان، تاجیکستان له ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ن که به ڕێ و ڕه‌سم و داب و نه‌ریتی تایبه‌ت ڕێز له هاتنی نه‌ورۆز و نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵ ده‌گرن.
هه‌ندێک له ئه‌و بۆنانه‌ی که بۆ ڕێزگرتن له نه‌ورۆز له کورده‌واری دا ده‌بینرێت وه‌ک ئوستووره ناسه‌کان و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن نه‌ک ته‌نیا به مانای ڕێزگرتن له گۆڕینی وه‌رز به‌ڵکوو وه‌ک ڕه‌مزێکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی شرۆڤه ده‌کرێت.
ڕێزگرتن له ئاور که هه‌ڵگری دوو مانای ڕووناکی و گه‌رمایه و کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان له ڕێ و ڕه‌سمه‌کانی نه‌ورۆزدا وه‌ک ڕه‌مزێک بۆ خۆڕاگری نه‌ته‌وه‌یه‌ک چاو لێده‌کرێت که مێژوویه‌کی درێژی سه‌رکوت و ئازاری ئه‌زموون کردووه.
له ساڵانی ڕابردووش دا و به گرنگتربوونی هه‌ستی نه‌وته‌وایه‌تی له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی و چڕبوونی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ درووست‌کردنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی هاتۆته ئاراوه، نه‌رۆز و ڕێ و ڕه‌سمه‌کانی مانای سیاسی زیاتریان گرتووه.
بۆ وێنه ئه‌مساڵ هه‌ڵمه‌تێک به ناوی نه‌ورۆزی جامانه‌کان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌ستی پێکردووه. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ڵێن ئه‌وه چالاکییه بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی بێ ترسی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له کاتی ڕێزگرتن له نه‌ورۆز.
بۆ باسکردن له سه‌ر گرنگی نه‌ورۆز و ئه‌و مانایانه‌ی که له گه‌ڵ خۆی ده‌یگوازێته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی نه‌رۆزی جامانه‌کان میوانداری به‌ڕێزان ڕامبود لوتف پووری، لێکۆله‌ری سیاسی له به‌ریتانیا و که‌ریم مه‌رسه‌نه، ڕۆژنامه‌وان له سوئێد ده‌که‌ین.