ئاغای که‌دخۆدایی، وته‌بێژی ئه‌نجۆمه‌نی چاودێری کۆماری ئێسلامی، واته شۆرای نێگه‌هبان، ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی ئێران له پێشنیاری "وتووێژی نیشتمانی" لایه‌نه‌کانی ڕێفۆڕمخواز و مام ناوه‌ندی نێو کۆماری ئێسلامی بۆ چاره‌سه‌ر‌کردنی کێشه و ناکۆکیه سیاسیه‌کان پێشوازی ده‌کات.
که‌دخۆدایی ئه‌وه‌شی وت که ئه‌م پێشنیاره هیچ پێوه‌ندی به بابه‌تی ئاشتی نیشتمانیه‌وه نیه که خاته‌می، سه‌رۆک کۆماری پێشووی کۆماری ئێسلامی هێنایه ئاراوه، به‌ڵام کۆماری ئێسلامی هه‌میشه پێشوازی له وتووێژ ده‌کات.
له کۆتایی به‌هاری ساڵی داهاتووی هه‌تاویدا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ر دوو لایه‌نی ڕێفۆڕمخواز و کۆنه پارێزی کۆماری ئێسلامی هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ ڕاکێشانی ڕای ده‌نگده‌ران بۆ لای خۆیان به نافه‌رمی ده‌ست پێکردوه. به‌ڵام ڕوون نیه ڕێفۆڕمخوازه‌کان چه‌ند به‌ختی ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌ڵبژرادنه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو بن.
پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا وته‌ی وته‌بێژی ئه‌نجۆمه‌نی چاودێری کۆماری ئێسلامی، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌ز و خواستی کۆماری ئێسلامی بۆ وتووێژ و دانی مافی به‌رانبه‌ر به دوو باڵی ناوخۆی کۆماری ئێسلامییه یان وه‌ک هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن پلانێکی سیاسی بۆ گه‌رم کردنی کایه‌ی کێبه‌رکێکانی هه‌ڵبژادرن و هه‌ڵکشانی ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانه؟
له کوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران، هاووڵاتیان چۆن ده‌ڕواننه هه‌ڵبژرادن و ئایا کۆماری ئێسلامی و باڵی ڕێفۆڕمخوازی ئه‌م کۆماره ده‌توانن سه‌رنجی کورده‌کانی ئێران بۆ هه‌ڵبژرادن ڕابکێشن و ڕێژه‌ی به‌شداری ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چۆن ده‌بێت؟
له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئازاد شه‌ریفی، لێکۆڵه‌ری سیاسی کورد، ئه‌م باسه‌مان تاوتۆ کردوه.