حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌ڵێت به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سه‌رۆک کۆماری نابێت ڕێگا بده‌ن هێزێکی سه‌ربازی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵبژادنه‌کان بکات. به پێی قسه‌کانی ڕۆحانی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ده‌بێت له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا به‌رپرسیار بێت.
ڕۆحانی وتی: «من ناتوانم قه‌بووڵی بکه‌م که‌سێک بڵێت ئه‌نجومه‌نی چاودێری واته "شورای نگهبان" به‌رپرسیاره. ئه‌نجومه‌نی چاودێری به‌رپرسیاری چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانه و نه به‌ڕێوه بردنی و هه‌ر بویهش هه‌ر هێزێکی سه‌ربازی یا ئاسایشی ویستی یاسا له‌م باره‌یه‌وه پێشێل بکات ئه‌وه ئێمه له به‌رانبه‌ریدا ده‌وه‌ستین و ناره‌زایه‌تی خومان نیشان ده‌ده‌ین.»
چاودێران ده‌ڵێن مه‌به‌ستی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له هێزی سه‌ربازی و ئاسایشی سوپای پاسدارانه به‌ڵام ئایا حه‌سه‌ن ڕۆحانی توانایی ئه‌وی هه‌یه که به‌ر به دستێوه‌ردانی سوپای پاسداران له هه‌ڵبژرادنه‌کان بگرێت؟
بۆ باس له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاسر گوڵی، ڕۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ، وتووێژمان کردوه.