کێشه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ژینگه‌ی ئێران و له ئه‌وانه بارانی خۆڵ له پارێزگای خوزستان و کێشه‌ی ئاو به گشتی له ئێڕان چۆن ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و یان گۆڕینی که‌ش و هه‌وا چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه بوه.
بارینی به‌فرێکی زۆر له ڕۆژانی ڕابردوودا له باکوور و باکووری ڕۆژئاوایی ئیێران هاوکات له‌گه‌ڵ بارینی بارانێکی زۆر له ناوه‌ند و باشووری ئێران چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی وشکه ساڵی له ئێران به گشتی و له کوردستانی ئێران به تایبه‌ت ده‌بێت.
دوای چه‌ند ساڵ بێ بارانی و بێ به‌فری به‌رچاو، ئه‌م شه‌پۆله به‌فر و بارانه ناکاوه، نیشانه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و شته‌یه که پێی ده‌ڵێن گۆڕینی که‌ش و هه‌وا و گه‌رم بوونی زه‌وین؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کامبیز فاتێحی، لێکوله‌ری زانستی که‌ش و هه‌وا دانیشتوی نۆروێژ وتووێژمان کردوه.