یه‌ک له بانگه‌شه‌کانی دانۆڵد تڕا‌مپ له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتی ناوه‌کی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان بوو، به‌ڵام ئه‌و کاندیدانه‌ی تڕا‌مپ بۆ وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگری، ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی هه‌ڵیبژاردووه به پێی لێدوانه‌کانیان زیاتر له گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ڕێکه‌وتنه‌که وه‌ک به‌ڵێنییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بپارێزن.
به‌رپرسانی ئیسرایلیش هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی دانۆڵد تڕا‌مپ هه‌وڵی زۆریان داوه تڕا‌مپ به ئه‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نن که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئیسرایل و ئه‌مه‌ریکا و ده‌بێت وه‌لابنرێت. وه‌ک له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه شه‌وی ڕابردووش تڕا‌مپ و نه‌تانیاهوو ته‌له‌فۆنی وت‌ووێژیان کردووه و دوو خاڵی گرینگیش له قسه‌کانیاندا ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرایل بووه.
پرسیار ئه‌وه‌یه که چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که دانۆڵد تڕا‌مپ بتوانێت و بیهه‌وێت ڕێکه‌وتنی ناو‌کی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه؟ شه‌ریکه‌کانی ئه‌رووپایی ئه‌مه‌ریکا چۆن به‌رانبه‌ر به هه‌ڵوێستێکی ئاوا هه‌ڵوێست ده‌گرن. له لایه‌نی به‌رانبه‌ر، واتا ئێران، چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پاوانخوازه‌کان هه‌وڵ بده‌ن به شێوه‌یه‌ک ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی هه‌وڵبوه‌شێته‌وه؟
له وتووێژ له‌گه‌ڵ دوکتور ئالان ساڵح زاده، پسپۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی به‌رگری فێنلاند ئه‌م باسه‌مان هوڕووژاندووه.