وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ساڵه‌هاتی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و زلهێزه جیهانییه‌کان، ڕاپۆرتی سێ مانگه‌ی خۆی پێشكه‌شی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلێسی ئێران کردوه و تێیدا له‌گه‌ڵ ئاماژه دان به ده‌ستکه‌وتنه‌کانی ئێران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان تێشکی خسته‌وه‌ته سه‌ر گرفته‌کان و دژواریه‌کانی ڕێکه‌وتنه‌که‌ش.
ساڵێک دوای ده‌ستپێکی جێبه‌جێ کردنی ڕێكه‌وتنه‌که، چه‌ند دوو لایه‌نه‌که له ده‌ستکه‌وته‌کانیان له‌م ڕێکه‌وتنه‌دا ڕازین؟ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی چه‌ند به ئامانجه‌کانی خۆی گه‌یشتوه و چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که سه‌رۆک کۆماری نوێی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک له بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئاماژه‌ی پێده‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبێنێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که؟
وه‌ک ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌رمی ئێران ڕایده‌گه‌ینێت ژنێراڵ ئیره‌ج مه‌سجێدی، ڕاوێژکاری باڵای قاسم سۆلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قۆدسی سۆپای پاسدارانی ئێران وه‌ک باڵوێزی نوێی ئێران له عێراق هه‌ڵبژێردراوه. ئێشتا دیاره نیه بالوێزی نوێ که‌ی کاری خۆی له عێراق ده‌ست پێده‌کات.
ئاغای مه‌سجێدی سێهه‌مین باڵوێزی ئێران له به‌غداد دوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام ده‌بێت و وه‌ک هه‌ر دوو باڵوێزی پێشوو هیچ پێشینێه‌ێکی دیپلۆماسی نیه و ساڵانێکی زۆره وه‌ک هێزێکی ئه‌منی و سه‌ربازی له ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا ئاماده بووه.
ئاغای مه‌سجێدی چه‌ند ڕۆژ پێش ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی به‌رپرسیاریه‌تی نوێی له باڵوێزخانه‌ی ئێران له عێراق، له کۆبوونه‌وه‌یێکدا وتبووی ئێستا به‌ره‌ی سه‌ره‌کی شه‌ر بۆ هێزه‌کانی ئێران، موسڵ و لۆبنان و حه‌ڵه‌ب و سووریایه و جه‌خدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کردبوو که تا كۆشتنی ئاخرین داعێشی سۆپای ئێران له سووریا ده‌مێنێته‌وه.
جه‌واد مه‌نسووری یه‌ک له یه‌که‌مین فه‌رمانده‌کانی سۆپای ئێران پێشتر وتبووی باڵوێزه‌کانی ئێران له عێراق و سووریا و لۆبنان ئه‌ندامانی هێزی قۆدسی سۆپای پاسدارانی ئێرانن. بۆ چی باڵوێزه‌کانی ئێران له‌و وڵاتانه له هێزی قۆدسی سۆپای پاسدارانه‌وه دێن؟ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ چی له دانانی ئه‌م باڵوێزانه هیچ ڕۆڵێکی نیه؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا میوانداری به‌ڕێزان ئه‌مین سۆرخابی، لێکۆڵه‌ری سیاسی له ئاڵمان و هاوڕێ یووسفی، لێکۆڵه‌ری سیاسی له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین تا بپه‌رژینه سه‌ر ئه‌م دوو باسه که ئاماژه‌مان پێدا.