دوو چالاكی کۆلتووری و ئه‌ده‌بی خه‌ڵکی پارێزگای کرماشان له وڵاتی تۆرکیا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر کراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به پێی سه‌رچاویێکی نزیک به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دو ده‌ست به‌سه‌رکراوه ، له ڕۆژی 3 ئه‌م مانگه ئه‌م دوو چالاکه به‌ناوه‌کانی ژیار (سه‌جاد) جه‌هانفه‌رد، نووسه‌ر و به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی "ژیاری کورد" و حه‌سه‌ن به‌له‌ده، چالاکی ئه‌ده‌بی که به مه‌به‌ستی چاپی کتێب و ناونووس کردن له زانکۆی ماردین، سه‌ردانی ئه‌م شاره‌یان کردبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه ده‌ست به‌ر کراون.
تا ئێستا روون نیه ئه‌م دو چالاکه و دوو هاووڵاتی کوردی تری تۆرکیا که له‌گه‌ڵ ئه‌مان ده‌ست به‌سه‌ر کراون به چ تاوانێک گیراون.
سه‌جاد جه‌هانفه‌رد پێشتر له ساڵی 2011 وێڕای 7 که‌سی دیکه له چالاکان و نووسه‌رانی خه‌ڵکی شاری گیلانغه‌رب و شاه‌ئاباد، له پارێزگای کرماشان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی کرماشان له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بوو.
جه‌هانفرد دواتر له لایه‌ن دادگای شورش له شاری گیلانغه‌ربدا، به تۆمه‌تی پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نیشتمانی به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
جه‌هانفه‌رد خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه‌یه وه‌کوو کۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ئه‌فسانه‌کانی وڵاتی میدیا، نامه‌کانی مانێشت و چه‌ند به‌رهه‌می دیکه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی منداڵان به زمانی زگماکی.
له وتووێژ له‌گه‌ل حسه‌ین به‌له‌ده برای حه‌سه‌ن به‌له‌ده، یه‌ک له ده‌ست به‌سه‌ر کراوان، سه‌باره‌ت به ورده‌کاری زیاتری ئه‌م هه‌واڵه زانیاری زیاترمان وه‌رگرتوه.