خه‌ساری شکاندنی گڵکۆ و کێلی گۆڕی ئه‌و که‌سایه‌تییه هونه‌ری و کۆلتوری و سیاسیانه‌ی که له ئێران وه‌ک نه‌یاری کۆماری ئیسلامی پێناسه ده‌کرێن له ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه و هه‌ر رۆژ هه‌واڵی شکاندنی کێلی گۆڕی نووسه‌ر و ڕووناکبیرێک به خاک ئه‌سپێردراو له لایه‌کی ئێرانه‌وه دێت.
جگه له به‌رپرسانی فه‌رمی کۆماری ئیسلامی که خۆیان له نموونه‌یه‌ک وه‌ک فه‌رهه‌نگسه‌رای خاوه‌ران به ئاشکرا گۆڕستانی به‌هاییه‌کانیان خاپوور کرد و ئه‌و بینایه‌یان له جێگای دا درووست کرد له زۆر نموونه‌ی تردا چ له کوردستان و چ بۆ وێنه له تاران هه‌ندێک هێز و لایه‌نی نادیار ئه‌م کاره ده‌که‌ن که به پێی نه‌دۆزرانه‌وه‌یان دیاره به شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات له پشتیانه.
له نوێترین نمونه‌ی شێواندنی گۆڕه‌کان له مه‌هاباد، ئه‌نجومه‌نی ئه‌و شاره کڵکۆ و کێلی هه‌موو نووسه‌ر و شاعێر و هونه‌رمه‌نده به ناوبانگه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که گۆڕه‌کانیان له یه‌ک شوێن دایه، گۆڕیویه و کێلێکی هاوشێوه‌ی بۆ هه‌موو گۆڕه‌کان داناوه که ناڕه‌زایه‌تی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن تیابردنی کێله پێشووه‌کان که وێنه و شێعر و یادگاری ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی به سه‌ره‌وه بوو هه‌ڵگری شێوازێک نێشانه‌ی کۆلتووری بوو که به ئه‌م کێله گۆڕێنه له ناوبراون.
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م باسه میوانداری به‌ڕێز ناسر باباخانی، نووسه‌ر و ڕووناکبیر دانیشووی ویرجینیا ده‌که‌ین.