به پێی هه‌واڵێک که ئه‌مڕو شه‌ممه ماڵپه‌ڕی "کوردستان 24" بڵاوی کردۆته‌وه به‌رپرسانی هه‌ریمی کوردستان و ڕێبه‌رانی هه‌ر دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکڕات له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که "هەردوو حیزبی دیموکرات بۆ پاراستنی ئارامی باشووری کوردستان چالاکییە سەربازییەکانیان لە سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان رابگرن".
چه‌ند کاتژمێر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه محه‌مه‌د نه‌زیف قادری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له وتووێژ له گه‌ڵ کاناڵی ئێن ئاڕ تی ڕه‌تی کرده‌وه که ڕێکه‌وتنێکی ئاوا له نێوانی ئه‌وان و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی باشوور پێک هاتبێت و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که جه‌وله‌ی هێزه‌کانی ئه‌وان له ناوخۆی کوردستانی ئێڕان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رکات هێرش بکرێته سه‌ریان له خۆیان به‌رگری ده‌که‌ن.
رۆسته‌م جه‌هانگیری ئه‌ندامێکی تری ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه‌ش له وتووێژێک له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی کوردستان 24 گوتی هه‌واڵه‌که‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ناڕاسته و حیزبی دێمۆکڕات له ڕاسان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه هێڵێکی سووره و ئه‌وان ئاماده نین پاشه‌کشه‌ی لێبکه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستان تا چه‌ند ده‌توانێت له به‌رامبه‌ر گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگه‌گرتن له چالاکییه‌کانی حیزبی دێمۆکڕات به‌رگری بکات؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستان ئه‌گه‌ر گوشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی توندتر بێته‌وه ڕه‌وشی خۆی به‌رامبه‌ر به چالاکی حیزبی دێمۆکڕات ده‌گۆڕێت؟
حیزبی دێمۆکڕات به کرده‌وه تا چه‌ند ده‌توانێت له سیاسه‌تی نوێی خۆی به‌رده‌وام بێت و ئه‌و گوشارانه ده‌خرێته سه‌ری پووچه‌ڵی بکاته‌وه؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕیز ڕامبود لوتف‌پووری لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی بریتانیامان کردووه.