Accessibility links

ڕوانگه: خامنه‌یی و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆک کۆماری له ئێران

  • شاهێد عەلەوی

خامنه‌ی ئه‌حمه‌دی نێژاد

خامنه‌ی ئه‌حمه‌دی نێژاد

ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ ئاشکرا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ خۆپاڵاوتنی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران بۆ خۆلی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له‌ ساڵی داهاتوودا به‌ باش نازانێت و باشتر وایه‌ ئه‌حمه‌دی نژاد کاندیدا نه‌بێت.

ئه‌حمه‌دی نژاد پێشتر سه‌ردانی چه‌ند پارێزگای ئێرانی کردبوو و هه‌واڵه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئاماده‌ ده‌کرد. له‌ حه‌وتووی ڕابردووشدا، هه‌واڵی چاوپێکه‌وتنی ئه‌حمه‌دی نژاد و خامنه‌یی بڵاوبۆوه‌ و ده‌گوترا خامنه‌یی به‌ ئه‌حمه‌دی نژادی گوتووه‌ نابێت کاندیدا ببێت، به‌ڵام به‌رده‌وام بوونی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ به‌ هۆی ئه‌وه‌ خامنه‌یی به‌ ئاشکرا له‌ ئه‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێست بگرێت.

گۆڕانی ڕه‌وشی خامنه‌یی و ئاوا به‌ ئاشکرایی هه‌ڵویست گرتن سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ده‌مێکدا پێشتر خامنه‌یی جه‌ختی له‌ ئه‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌ویش ته‌نیا یه‌ک ده‌نگی هه‌یه‌ نه‌ک زیاتر چ مانایه‌کی هه‌یه‌؟ ئایا ئه‌مه‌ ته‌نیا هه‌وڵێکه‌ بۆ به‌رگریکردن له‌ دوو جه‌مسه‌ری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا یان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌ترسی خامنه‌یی له‌ داهاتوویه‌که‌ که‌ خۆی تێیدا نیه‌؟

له‌ به‌رنامه‌ی "ڕوانگه‌" ئه‌م حه‌وتووه‌ دا، بۆ تاو وتۆکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ میوانداری به‌ڕێزان هێمن سه‌یدی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی به‌ریتانیا و ئه‌مین سورخابی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی ئاڵمانمان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG