ئه‌مڕۆ 17ی سێپتا‌مبر، 24مین ساڵیادی تێرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، ناسراو به دوکتور سه‌عید، و هاوڕێکانی له ڕێستورانی میکۆنوس له ئاڵمانه. 24 ساڵ دوای ئه‌م تێرۆره ئه‌گه‌ر چی ئه‌و به‌رپرسه پایه‌به‌رزانه‌ی کۆماری ئیسلامی که به فه‌رماندانی ئه‌م تێرۆر تاوانبار بوون، هێشتا ڕێده‌ستی دادگا نه‌کراون به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌ریانه که تێرۆره‌که به دوای خۆیدا هێنای هه‌ر ئێستاش له ناوخۆی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی کوردی له ئێران ده‌بینرێت.
پرسیاری سه‌ره‌کی له ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌و تیرۆره چ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆی ئێران دانا و ئه‌نجامدانه‌که‌ی ده‌رئه‌نجامی چ شێوه ڕوانینێک له سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بوو؟
پرسیارێکی گرنگی تر ئه‌وه‌یه که چه‌ند بزووتنه‌وه‌ی کوردی به گشتی له کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکڕات به تایبه‌ت توانیویه‌تی ئه‌و ڕووداوه بکات به مێژوو و نه‌بوونی که‌سایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆ چه‌نده کاریگه‌ری له به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه؟
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕیز دوکتور مه‌سعود ڕۆسته‌می، پسپۆری زانستگه‌لی سیاسی له ئاڵمان، ئه‌م پرسیارانه‌مان تاوتۆ کردووه.