ڕێکخراوی موجاهدینی خه‌ڵکی ئێران ئێمڕۆ ڕایگه‌یاند پاشماوه‌ی ئه‌ندامانی له که‌مپی ئازادی له به‌غداوه‌وه بۆ ئاڵبانی گوازرانه‌وه و به ئه‌م شێوه‌یه دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ له عێڕاق ئه‌و وڵاته‌یان به یه‌کجاری جێ هێشت. ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ماوه‌ی چوار ساڵدا 3000 ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه بۆ 10 وڵاتی ئورووپایی گوازراونه‌ته‌وه.
قوبادی، وته‌بێژی فه‌رمی موجاهیدین ده‌ڵێت، کۆی ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له که‌مپی ئازادی نزیک به 2000 که‌س بووه و هه‌مووشیان ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئاڵبانی. هێشتا دیار نیه ئه‌م که‌سانه هه‌ر هاوشێوه‌ی عێڕاق له که‌مپێکی داخراو ده‌مێننه‌وه یان ڕێگایان پێ ده‌درێت خۆیان سه‌ربه‌خۆ له ئه‌و وڵاته‌دا بژین.
له ده‌ستدانی بنکه له عێڕاقدا چ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر پێگه‌ی سیاسی و له‌شکری موجاهدینی خه‌ڵک ده‌بێت؟ چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که تا ئێستا له که‌مپێکدا له عێراق مابوونه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئازادیان له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه دا نه‌بووه، ئێستا له ئاڵبانی و له کاتی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به میدیا و سه‌رچاوه ئازاده‌کان هه‌ڵوێستی دژی ڕێکخراوه‌که‌یان بگرن؟
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕیز ئه‌مین سورخابی شرۆڤه‌کاری سیاسی ئه‌م پرسیارانه‌مان تاوتۆ کردووه.