له سێداره‌دانی زیاده له 20 به‌ندکراوی کوردی سونی که به به‌ندکراوانی "عه‌قیده" له ئێران‌دا ده‌ناسرێن له ده‌مه‌و به‌یانی سێ شه‌مه بوو به هۆی درووست‌کردنی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان و له هه‌مان کاتدا ناڕه‌زایه‌تی زۆری له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان لێکه‌وته‌وه.
زۆربه‌ی به کارهێنه‌رانی ئه‌م تۆڕانه و ئه‌وانه‌ی که له میدیاکان که‌وتنه به‌رپرسیار ئاماژه‌یان به ئه‌وه ده‌دا که ئه‌م له سێداره‌دراوانه له مافی دادگایی کردنی یاسایی و که‌ڵک وه‌رگرتن له پارێزه‌ر بێ به‌ری بوون و دیار نیه بۆچی بریاری ئێعدام به سه‌ریان دا سه‌پاوه.
له هه‌مان کاتدا، ئه‌و پرسیاره هاتۆته ئاراوه که هۆی له سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵی ئه‌م گه‌نجانه چیه و بۆچی کۆماری ئیسلامی ئاماده نیه نه ژماره و نه ناو و نیشانی له سێداره‌دراوان و نه شوێنی به خاک ئه‌سپاردنیان به ڕوونی به بنه‌ماڵه‌کانیان ڕابگه‌یه‌نێت.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ جه‌خت له سه‌ر نایاسایی بوونی ئه‌و کرده‌وه‌ی ئیسلامی ده‌که‌ن و له سێداره‌دراوانبه قوربانی زاڵبوونی سیاسه‌ت به سه‌ر یاسا و ده‌ره‌نجامی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ناوده‌به‌ن، ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌یه که بۆچی کۆماری ئیسلامی له دۆخێکی ئاوا ناله‌باری ناوچه‌ییدا کرده‌وه‌ی ئاوا ئه‌نجام ده‌دات و یارمه‌تی به توندتربوونی ئاوری شه‌ڕی شیعه و سونی ده‌کا؟
له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌م جاره‌دا بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان ئارش ساڵح لێکۆڵه‌ری سیاسی و نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ئه‌مه‌ریکا و ڕه‌حمان جه‌وانمه‌ردی، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هوله‌ند ده‌که‌ین.