Accessibility links

تاهیر عه‌لیپوور: کۆماری ئێسلامی ئێران به قه‌یرانه‌وه زیندوه و قه‌وراه‌ سیاسیه‌که‌شی‌ ڕێگا‌ی چاکسازی بنه‌ره‌تی پێ نادات

  • شاهێد عەلەوی

تاهیر عه‌لیپوور

تاهیر عه‌لیپوور

وه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌ ڕێبه‌ری کۆماری ئێسلامی ئێران له‌ چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا، له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌ر سێ ده‌زگای سه‌ره‌کی وڵات کۆبۆته‌وه‌ و داوای لێکردوون هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و گرفته‌ ئابووریه‌کان چڕبکه‌نه‌وه‌.

وه‌ک له‌ ڕاپۆرتێکی وه‌زیری ناوخۆی ئێران بۆ‌ ڕیبه‌ری کۆماری ئێسلامی هاتوه‌ ڕێژه‌ی بیکاری، به‌ کارهێنانی مۆخه‌ده‌رات، له‌شفرۆشی ژنان و به‌ گشتی پله‌ی بێ ده‌ره‌تانی خه‌ڵک له‌ ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشتووته‌ ئاستێک که‌ ئه‌گه‌ری ڕووخانی کۆمه‌ڵایه‌تی چاوه‌ڕێ ده‌کرێت.

هه‌ندێک له‌ چاودێران ده‌پرسن ئاخۆ کۆماری ئێسلامی ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ هه‌یه‌؟ له‌ ئه‌گه‌ری بوونی ئاوا ئیراده‌یه‌کدا، ئایا قه‌واره‌ی سیاسی کۆماری ئێسلامی هه‌ڵگری ئه‌و جۆره‌ ڕێفۆرمه‌ بنه‌ره‌تیه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌و کێشانه‌ چاره‌سه‌ر بکات؟

له‌ هه‌مان کاتدا، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک به‌ گشتی له‌ ئێران تا که‌ی ده‌توانن به‌رگه‌ی ئه‌و گوشاره‌ گرانه‌ ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ بگرن و چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ داهاتوویه‌کی چاوه‌ڕوانکراودا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێکی به‌ لاڤاو ئێران بگریته‌ خۆی؟

بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ گه‌ڵ تاهیر عه‌لیپوور، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی بریتانیا، وتووێژمان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG