خۆلی نوێی پارڵمانی ئێران ڕۆژی شه‌مه 28ی مانگ به فه‌رمی ده‌ست پێده‌کات. هه‌ر دوو لایه‌نی ڕێفۆرم خواز و پاوانخواز ده‌ڵێن زۆرینه‌ی پارلمانن و ده‌توانن سه‌رۆکی پارلمان هه‌ڵبژێرن. محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف، له لایه‌نی ڕێفۆرمخواز و عه‌لی لاریجانی له لایه‌نی پاوانخواز خۆیان بۆ سه‌رۆک پارلمان پاڵاوتووه.
له هه‌مان کاتدا، خۆلی نوێی ئه‌نجومه‌نی زانایانی ده‌ستووری ئێران ده‌ستی پێ‌کرد و به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کان ئایه‌توڵا جه‌ننه‌تی بوو به سه‌رۆکی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه. هه‌ڵبژاردنی جه‌ننه‌تی به ڕای هێندێک له چاودێران به مانای شکستی پڕۆژه‌ی سیاسی ڕیفۆرمخوازه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو.
له ههڤپێوین له گه‌ڵ دوکتور جه‌لال جه‌لالی زاده، نوێنه‌ری پێشووی پارلمانی ئێران له سه‌ر کاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنی جه‌ننه‌تی له سه‌ر داهاتووی ئه‌نجومه‌نی زانایان و چونیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ڕیبه‌ری داهاتوو و هه‌روه‌ها شانسی هه‌ر کام له عارف و لاریجانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی پارلمان وتووێژم کردووه.