Accessibility links

ڕوانگه‌: شه‌ڕه‌ قسه‌ی نێوان ڕێبه‌رانی کۆماری ئێسلامی؛ نواندنی جیاوازی یان شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات؟

  • شاهێد عەلەوی

حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئه‌و پرسیاره‌ی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ دژایه‌تییه‌ نواندنه‌ له‌ نێوان بیرو بۆچوونی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئێران ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕێکی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ یان نا؟

ئه‌ڵبه‌ت پێشتریش و به‌ تایبه‌ت له‌ خۆلی دووهه‌می سه‌رۆک کۆماری ئه‌حمه‌دی نژاد، ئاڵۆزی نێوان ڕێبه‌ر و سه‌رۆک کۆمار بینرابو‌ و بووه‌ هۆی له‌ په‌راوێزخستنی سه‌رۆک کۆمار له‌ ئه‌و کاته‌دا به‌ڵام ئێستا ئه‌م جیاوازییانه‌ که‌ له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌کانی هاوکێشه‌ سیاسیه‌کاندا خۆی ده‌نوێنێت، ئه‌و گومانه‌ی سازکردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ شه‌ڕێکه‌ که‌ ڕووحانی له‌ جیاتی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌یکات.

داخوا چه‌ند فره‌ جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران ڕاسته‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی لێده‌که‌وێته‌وه‌؟ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا چه‌ند پێوه‌ندی به‌ ڕه‌وشی سڵامه‌تی ڕێبه‌ری ئێڕان هه‌یه‌ و چه‌ند کاریگه‌ری له‌ سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌کات؟

له‌ به‌رنامه‌ی "ڕوانگه‌" ئه‌م حه‌وتووه‌دا، ئه‌م پرسیاره‌مان له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان هێمن سه‌یدی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی به‌ریتانیا و کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری، لێکۆڵه‌ری دانیشتووی بلژیک تاوتۆ کردووه‌.

XS
SM
MD
LG