خامنه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا به توندی و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ی له‌و توویته گرت که له لاپه‌ره‌ی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی بڵاو کرابوه‌وه. له‌و توویته‌دا هاتبوو که ئێستا سه‌رده‌می وتووێژه نه مووشه‌ک که به مانای ئه‌وه دانرا کۆماری ئیسلامی نابێت به شوێنی به‌هێزکردنی خۆی له باری له‌شکرییه‌وه بچێت.
خامنه‌یی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا وتی: "ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ڕۆژی وتووێژه، نه مووشه‌ک یان نه‌زانن و یان ئه‌گه‌ر له ڕووی زانیارییه‌وه ئه‌م شته بڵێن خاێنن."
له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیش‌دا، خامنه‌یی له وته‌کانی نه‌ورۆزی خۆیدا به توندی قسه‌کانی ڕووحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ڕه‌دکرده‌وه که گوتبووی ده‌بێت له ناوخۆی وڵاتیشدا چاکسازیه‌کی گشتی وه‌ک ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دا ئه‌نجاممان داوه بهێنینه ئاراوه.
چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ئه‌م جۆره کاردانه‌وانه‌ی خامنه‌یی به قسه‌کانی ڕه‌فسه‌نجانی و ڕۆحانی به مانای قووڵتر بوونی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران دایه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌م شه‌ره چ ئامانجێکی هه‌یه و چ ده‌ره‌نجامه‌کی ده‌بێت؟ لایه‌نی براوه‌ی شه‌ره‌که کێ ده‌بێت و هه‌ڵوێستی خه‌ڵک به‌رانبه‌ر به یه‌ک لایه‌نه بوونه‌وه‌ی شه‌ره‌که چی ده‌بێت؟
له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز تاهیر عه‌لی‌پوور، لێکوڵه‌ری سیاسی کورد دانیشتوی بریتانیا، ئه‌م پرسیارانه‌مان تاوتۆ کردوه.