Accessibility links

ناسر چەوروکە: ئینترنێتی نیشتمانی له ئێران هەم ئازادی ڕاده‌ربڕین لە ناو دەبات و هەمیش ئەمنییەتی چالاکانی ئینترنێتی دەخاتە مەترسی گەورەوە.


nasser chawrokeh
nasser chawrokeh

ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین ڕایدەگه‌ینێت کە ئێران بەردەوامە لە پڕۆژەی دابڕانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە ئێنترنتی جیهانی و ڕێکخستنی ئەو ئینترنتە کە پێی دەڵێت ئینترنێتی نیشتمانی.

ئەم ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی بەربەستەکانی ئێنترنێت: ئاسایشی ئینترنێتی و سانسور لە ئێراندا جەخت دەکاتەوە لە سەر ئەوەی کە ئینترنێت تەنیا کاناڵی ئەمنی ڕاده‌ربڕێنی هاووڵاتیانی ئێرانییە، پێشکەش کردنی پڕۆژەی ئینترنێتی نیشتمانی کاریگەرییەکی نەریتی زۆر خراپ لە سەر چالاکەوانی ئینترنێتی دادەنێت.

پرسیار ئەوەیە کە ئێران لە بواری تێکنیکییەوە تا چەند دەتوانێت پڕۆژەی ئینترنێتی نیشتمانی جێبەجێ بکات و ڕێگای دەست ڕاگەیشتنی ئێرانییەکان بە ئینترنێتی جیهانی بە یەکجاری ببڕێت؟

لەگەڵ ئەوەدا ئەگەر پڕۆژەکە سەر بگرێت ئایا هیچ ڕێگایەک دەبێت کە ئێرانییەکان وەک چۆن فیلترینگ دەشکێنن، دەستیشیان بە ئینترنێتی جیهانی بگات؟

بۆ تاوتو کردنی ئەم باسە لەگەڵ بەڕێز ناسری چەوروکە پسپۆڕی بواری ئینترنێت و ئای تی وتووێژمان کردوە.

XS
SM
MD
LG