Accessibility links

ئاوات بازیار: ئێران هه‌وڵێکی زۆری دا به‌ر به هه‎ڵبژاردنی دووباره‌ی د. ئه‌حمه‌د شه‌هید بگرێت


ئاوات بازیار
ئاوات بازیار

ئەنجومەنی ماڤەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان دوکتور ئەحمەد شەهیدی وەک ڕاپۆرتێری تایبەتی چاودێری ماڤەکانی مرۆڤ لە ئێران بۆ یەک ساڵیتر دیاری کرد. دەستەی نوێنەرانی ئێران کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون هەوڵی زۆریان دا بەر بە هەڵبژاردنی دووبارەی ئەحمەد شەهید بگرن. بەڵام بۆ دواهەمین جار بە کۆی دەنگەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنەکە ئەحمەد شەهید دوبارە هەڵبژاردرایه‌وە.

ئێران دەڵێت سپاردنی ئەحمەد شەهید بۆ چاودێری ماڤەکانی مرۆڤ لە ئێران هۆگەلی سیاسی هەیە و ئێران ئامادە نییە ڕێگا بە ئەحمەد شەهید بدات سەردانی وڵاتی ئێران بکات. لە بەرامبەردا چالاکان و ڕێکخراوەکانی ماڤەکانی مرۆڤ دەڵێن ئێران یەک لە وڵاتانی دونیایە کە پرەنسیپەکانی ماڤەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرچاو پێشەل دەکات.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەحمەد شەهید و کاریگەری ڕاپۆرتەکانی لە سەر ڕەوشی ماڤەکانی مرۆڤ لە ئێران لەگەڵ بەڕێز ئاوات بازیار، چالاکەوانی ماڤی مرۆڤ وتووێژمان کردوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:21 0:00

XS
SM
MD
LG