هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ "مه‌جلێس شۆرای ئیسلامی" و "مه‌جلێسی زانایانی یاسای بنه‌ره‌تی" ئه‌مڕۆ له ئێران به‌ڕێوه چوون و له هێندێک له شاره‌کان ده‌نگدان هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.
ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هێشتا ڕوون نیه؛ هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و نیگه‌رانیانه له ئێڕان دا سه‌باره‌ت به شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، هێشتا ڕوون نیه هه‌ڵبژاردنه‌که چۆن به‌ڕێوه‌چووه و چه‌ند ئه‌گه‌ری ته‌ڵه‌که له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان هه‌یه و ده‌ره‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان چی ده‌بێت و چ لایه‌نێکی سیاسی ده‌یباته‌وه؟
له پڕۆگرامی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێمرۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆکتۆر خالێد ته‌وه‌کۆلی، کۆمه‌ڵناسی دانیشتووی سه‌قز، مۆختار زارعی، چالاکی سیاسی دانیشتووی سنه و ڕه‌حیم فه‌ره‌همه‌ند، به‌رپرسی پێشووی به‌ره‌ی یه‌ک گرتووی کورد دانیشتووی تاران وتووێژمان کردووه.