Accessibility links

ڕه‌زا که‌عبی: دامه‌رزێنه‌رانی کۆماری ئێسلامی به‌ ڕوونی وتویانه‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ و ئێراده‌ی خه‌ڵک له‌کۆماری ئێسلامیدا هیچ بایه‌خێکی نیه‌

  • شاهێد عەلەوی

ڕه‌زا که‌عبی

ڕه‌زا که‌عبی

رۆژی هه‌ینی داهاتوو، رێكه‌وتی 26 ی مانگی 2 ی 2016ی زایینی، هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی زانایانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن. 99 له‌ 100ی خۆپاڵیەوەرە ڕیفۆرمخوازەکان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پارلمان، لە لایەن شورای نیگەهبانەوە ڕێگەیان پێنەدراوە بەشدرای هەلبژاردەنەکە بکەن و ته‌نیا به‌ 20 له‌ 100ی خۆپاڵیەوەرانی ئه‌نجومه‌نی زانایانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێرانیش ڕێگه‌ درا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که‌ بن.

ئەو ڕێژە زۆرەی قەدەغەکراوان ئەم پرسیارە دەهێنێتە ئاراوە کە ئایا بەشداری لە هەڵبژاردنی له‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانێت شه‌رعییه‌ت و ره‌واێتی به‌ كۆماری ئیسلامی بدات یان نا؟

هەندێک لە خۆپالێوەران و ئەو خەڵکانەی کە پشتگیری بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که‌ پرسی هه‌ڵبژاردن به‌ گشتی په‌یوه‌ندی به‌ شرعیه‌تی سیسته‌می سیایسیه‌وه‌ نیه‌ و هۆکاری پشتگیریان دەگێڕنەوە بۆ ئەو دەرفەتەی هەڵبژاردن دەیڕەخسێنێت بۆ کۆبوونەوەی خەڵک و سیاست کردن لە گۆرەپانی گشتیدا.

ڕێژەی زۆری ڕەد کراوان ئەو پرسەی لە نێو چالاکانی سیاسی ناوخۆی ئێران دروست کردوە کە ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن بە ئاستێکی زۆر کەم بێتەوە؟

هه‌ندێک له‌ چاودێرانیش ده‌پرسن بەشداری کردن لە هەڵبژاردنێکی ئاوادا کاتێکدا هیچ جۆرە کێبەرکێک لە کایەی هەڵبژاردندا بوونی نییە، جگە لە گوێڕایەڵی بۆ داواکارییەکانی ڕێبەری کۆماری ئێسلامی ئێران مانایەکی تری هەیە؟

بۆ تاوتو کردنی ئەم پرسیارانە لەگەڵ بەڕێز ڕه‌زا که‌عبی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی جێبه‌جێ کردنی حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وتووێژمان کردوە.

XS
SM
MD
LG