Accessibility links

ڕوانگە: هەڵبژاردنەکان لە ئێران؛ بەشدرای کردن یان نەکردن


کەمتر لە بیست ڕۆژی تر هەڵبژاردنەکانی پارلمانی و مەجلیسی زانایانی یاسای بنەڕەتی لە ئێراندا بەڕێوە دەچێت. شورای نیگەهبان نزیک بە هەفتا لە سەدی ئەوانەی خۆیان ناونووس کردبوو ڕەدی کردنەوە.

هەندێک لەوانەی کە ڕەد بوونەتەوە یان وەک ڕێفۆرمخواز و نزیک بە دەوڵەتی ڕۆحانی دەناسرێن یان تەنانەت لەو ئۆسوولگەرانەن کە وەک میانەڕوو دەناسرێن. ڕێژەی زۆری ڕەد کراوان ئەو پرسەی لە نێو چالاکانی سیاسی ناوخۆی ئێران دروست کردوە کە بەشداری لە هەڵبژاردن کاتێک کە تەنانەت خۆپالێوەرانی نێو سیستمی سیاسی ئاوا بە توندی فیلتەر دەکرێن ئایا هەڵگری هیچ مانایەکی سیاسی هەیە؟

هه‌ندێک له‌ چاودێران ده‌پرسن بەشداری کردن لە هەڵبژاردنێکی ئاوادا کاتێکدا هیچ جۆرە کێبەرکێک لە کایەی هەڵبژاردندا بوونی نییە، جگە لە گوێڕایەڵی بۆ داواکارییەکانی ڕێبەری کۆماری ئێسلامی ئێران مانایەکی تری هەیە؟

چەند ئەگەری ئەوە هەیە کە بە داواکاری حەسەن ڕۆحانی هەندێک لە ڕەدکراوانی نزیک بە دەوڵەت بگەڕێنەوە ناو کایەی هەڵبژاردنەوە؟ ئاستی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چەند دەبێت؟

لە ڕوانگەی ئەمڕۆدا لە وتووێژ لەگەڵ بەڕێزان دوکتور خالید خەیاتی مامۆستای زانستگەلی سیاسی لە زانکۆی لینشۆپینگ ستوکهۆڵم لە سوید و هەروەها دوکتور خالید تەوەکۆلی کۆمەڵناس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئه‌م بابه‌ته‌مان تاوتو کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:10 0:00

XS
SM
MD
LG